ئه‌مڕۆ پێج شه‌ممه، باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ره‌تیكرده‌وه ره‌وانه‌كردنی هێزی چه‌كداری زیاتر بۆ شه‌ڕكردن له‌دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له عیراق، دووباره‌كردنه‌وه‌ی داگیركردنی عیراق بێت.
ئۆباما له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ تۆڕی (سی.بی.ئێس) رایگه‌یاند: "ناچینه عیراق و سوریا وه‌ك ئه‌وه‌ی له ساڵی 2003 دا عیراقمان داگیركرد‌و جارێكی تر كه‌تیبه سه‌ربازییه‌كانمان ره‌وانه‌ی بیابان ناكه‌ین".
ئۆباما، وتیشی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌وڵه‌كانمان بۆ تێكشكاندنی داعش چڕده‌كه‌ینه‌وه‌و له‌و پێناوه‌شدا پێویستمان به دابینكردنی پێكهاته‌یه‌كی سه‌ربازیی به‌هێزه تا ئه‌و ئامانجه بێنێته‌دی".
عیراق ره‌تیكرده‌وه پێشوازیی له هێزی بیانی بكات بۆ شه‌ڕ له دژی داعش، هێزه شیعه‌كانیش هه‌ڕه‌شه‌ی بائامانجگرتنی ئه‌و هێزانه‌یان كرد كه واشنتۆن به‌نیازه ره‌وانه‌ی عیراقی بكات.
دوێنێ چوارشه‌ممه، جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، پلانی ته‌واوه‌تی خۆی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه تایبه‌ته‌كان خستووه‌ته‌به‌رده‌م حكومه‌تی عیراق".
كیری له وتارێكیدا له كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) له برۆكسل، وتی: "هه‌ردوو حكومه‌تی ئه‌مریكاو عیراق له نزیكه‌وه وتوێژ ده‌كه‌ن تا شوێن و ئه‌ركی ئه‌و هێزانه دیاری بكرێن كه له عیراقدا بڵاوه‌یان پێده‌كرێت".

جار خوێنراوه‌ته‌وه: