GuidePedia



ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە پرۆژەیاساى بودجەى ساڵى 2016دا، دامەزراندنى زیاتر لە 2 هەزار پلەى وەزیفی بۆ هەرێمى کوردستان دیارى کراوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى باس، نەجیبە نەجیب ئەندامى لیژنەى دارایی لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، لە پرۆژەیاساى بودجەى ساڵى 2016ى عێراقدا، دامەزراندنى 34 هەزار پلەى وەزیفى جێگەى کراوەتەوە و لەو ژمارەیەش، زیاتر لە 2 هەزاریان بۆ هەرێمى کوردستان تەرخان کراوە.

ئەو ئەندامەى پەرلەمانى عێراق هەروەها وتى، دامەزراندنى زیاتر لە 2 هەزار کەس لە ساڵى 2016دا، بەندە بە ڕێکەوتنى نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر پرسى هەناردەى نەوت، ئەگەر ئەو پرسە چارەسەر نەکرێت، ئەوا بەغداد پارە بۆ پلە نوێیەکانى دامەزراندن خەرج ناکات.
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top