GuidePedia



ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 5ی‌ كانونی‌ یه‌كه‌می‌ 2015 وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عیراق به‌ فه‌رمی‌ بانگهێشتی‌ باڵیۆزی‌ توركیای‌ له‌ به‌غدا كرد و یاداشتێكی‌ ناڕه‌زایی له‌باره‌ی‌ هاتنی‌ سوپای توركیا بۆ عیراق و به‌زاندنی‌ سنووره‌كانی‌ راده‌ست كرد.

وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه‌ وێنه‌یه‌كی دراوه‌ته‌ خه‌ندان، جه‌ختی‌ له‌وه‌كردووه‌  هاتنه‌ ژووره‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ توركیا بۆ ناو خاكی‌ عیراق به‌ بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ فیدڕاڵی‌ له‌ به‌غدا، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌رییه‌كانی‌ وڵاته‌.

هه‌روه‌ها داواشكراوه‌، توركیا رێز له‌ سه‌روه‌ری‌ عیراق بگرێت و له‌سه‌ر بنه‌مای‌ رێزگرتنی‌ ئاڵوگۆڕ مامه‌ڵه‌ بكات، له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ :" عیراق وایده‌بینێت، بوونی‌ هه‌ر هێزێكی‌ ده‌ره‌كی‌ له‌سه‌ر خاكی‌ خۆی‌ به‌ بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ به‌غدا، كارێكی‌ دوژمنكارانه‌یه‌".

له‌به‌یاننامه‌كه‌دا،ئه‌وه‌ روونكراوته‌وه‌  له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و پێشێلكارییه‌، وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، باڵیۆزی‌ توركیای له‌ به‌غدا بانگهێشتكردووه‌ و یاداشتێكی‌ ناڕه‌زاییه‌تی‌ له‌وباره‌وه‌ پێشكه‌ش كردووه‌، له‌سه‌ر لایه‌نی توركیش پێویسته‌ هێزه‌كانی‌ بكشێنێته‌وه‌ به‌ په‌له‌ و بێدواكه‌وتن، هه‌روه‌ها عیراق روو ده‌كاته‌ كۆمه‌ڵی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ ڕاگرتنی‌ ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی‌ توركیا به‌رامبه‌ر عیراق و رێزنه‌گرتنی‌ سنووره‌كان ئه‌نجامی‌ ده‌دات.
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top