لە نوێترین پڕۆژەی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بۆ ڕێگریكردن لە بڕانی كارەبای نیشتمانی، دانانی جۆزەیە بۆ ماڵان ، بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی كارەباش دەڵێت:"بە زووترین كات دەچێتە بواری جێ بەجێ كردنەوە".
سیروان محەمەد ؛بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی راگەیاند: بۆ بەشداربوانی سنوری شاری سلێمانی دانانی جۆزەی 20 ئەمپێری دەست پێدەكاتەوە ،بەزوترین كاتیش پڕۆژەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە .
وتیشی :"لە ئێستادا بۆ باشتركردنی پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان لەم قەیرانی نەبوونی سوتەمەنی و خواستە زۆرەی كارەبا ئەمە وەك باشترین چارەسەر بەكار دەهێنین، وەك چۆن موچە نیە ئاواش كارەبا نیە پێویستە دەست بە بەكارهێنانی كارەباوە بگیرێت".
رٍاشیگەیاند، ماڵێكی ئاسایی بەتەواوی بەكارهێنانی پێداویستیەكانیەوە، ئەگەر ئامێرێك بۆ ئامێرێكی دیكە بكوژێنیتەوە، 20 ئەمپێر كارەبای نیشتمانی پێویستە .
ئاشكراشیكرد، ئەگەر چەند خێزانێك یەك هێڵی هاوبەشیان هەبێت، ئەوە دەبێت خۆیان لەناو خۆیاندا رێكبكەون ، بڕیارەكەش بەم نزیكانە دەچێتە بواری جێ بەجێ كردنەوە .
جار خوێنراوهتهوه: