GuidePedia



وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەھەبوون و گەڕانەوەی داھاتی نەوتی فرۆشراو بۆ خەزێنەی حكومەت و وەزارەتی دارایی، موچەی مامۆستایان دەدرێت، دەشڵێت"لەدوای وزارەتی پێشمەرگە ڕاستەوخۆ مووچەی پەروەردە و مامۆستایان دابەشدەكرێت".

د.پشتیوان سادق ؛وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان؛ ئەمڕۆ لە میانی بەشداری لە ڕێزلێنانی ژمارەیەك مامۆستا لە سلێمانی ڕایگەیاند، هەرچەندە تا ئێستا ڕۆژەكەی دیارینەكراوە،  بەڵام بە بوون یان و گەڕانەوەی داهاتی نەوتی فرۆشراو بۆ وەزارەتی دارایی،ڕاستەوخۆ مووچەی پەروەردە و مامۆستایان دابەش دەكرێت.

وتیشی :"لەمانگەكانی پێشوو دا لەدوای وزارەتی پێشمەرگە ڕاستەوخۆ مووچەی پەروەردە و مامۆستایان دابەشدەكراوە بۆ داهاتوش بەوشێوەیە دەبێت ".

ئەم لێدوانەی وەزیری پەروەردە لە میانی وتەیەكیدا هات لەكاتی ئامادەبوونی لە شاری سلێمانی و لە مەراسیمی  ڕێزلێنان لە ٥٤ مامۆستادا.
ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر هەواڵی ئەوە بڵاو كرایەوە لە دوای وەزارەتی پێشمەرگە موچەی هێزەكانی ئاسایش و زێرەڤانی موچەی مامۆستیان و وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top