GuidePedia




موقتەدا سەدر، رایدەگەیەنێت، وڵاتانی رۆژئاوا خۆیان پاڵپشتی داعش دەكەن و راست ناكەن لەگەڵ عیراقییەكاندا، داواش دەكات سەرچاوە داراییەكانی داعش وشك بكرێت و چیتر پشتگیری توندڕەو و تایفەچییەكان نەكرێت وەك چۆن پێشتر پاڵپشتی حكومەتی پێشووی عیراقییان كرد و بارودۆخی ئەم وڵاتەیان تێكدا.


لەنامەیەكدا بۆ سەركردەی رەوتی سەدر، ژمارەیەك لە چەكدارانی حەشدی شەعبی سەر بە رەوتەكەی، پرسیاری بۆچوونی خۆی لێدەكەن لەبارەی بڕیارەكەی پەرلەمانی بریتانیا بە سەرپشككردنی حكومەت بۆ  بەشداریكردن لە لێدانی داعش.


لە نامەكەدا، ئەوە دەخەنەڕوو، كە سەرۆك وەزیرانی بریتانیا وتوویەتی فڕۆكە جەنگییەكان پێشڕەوییەكانی داعشیان راگرتووە :" لەكاتێكدا ئێمە وەكو حەشدی شەعبی و سوپای عیراق توانیومانە بەر بە داعش بگرین، بەپێچەوانەوە بەڵكو زۆرجار هێزەكانی هاوپەیمانی هاوكاری سەربازییان بۆ داعش خستووەتە خوارەوە".


لە وەڵامدا موقتەدا سەدر، سەركردەی رەوتی سەدر، دەڵێت :" قسەكانیان ناڕاستە و درۆ دەكەن، بەتایبەت كە نیازیان روونە ئەوان نایانەوێت داعش لەناو ببەن، بەڵكو بەڵگە هەیە كە پاڵپشتیشیان دەكەن، ئەگەر بەراستی بیانەوێت لەناویان ببەن، دەبێت ئەم چەند كارەی خوارەوە ئەنجام بدەن".


بەپێ ئەو نامەیەی بڵاوكراوەتەوە و وێنەیەكی دراوەتە خەندان، سەركردەی رەوتی سەدر بە پێویستی دەزانێت هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەرۆكایەتی ئەمریكا دژ بە داعش، پێویستە ئەم كارانە بكەن:
لەناوبردن و وشككردنی سەرچاوە داراییەكانی داعش، كە زۆرێكیان لە ئەوروپان.
لەناوبردنی تایفەچییەكان، كە زۆر لە كەسایەتییە تایفییەكان ئەوان پاڵپشتییان دەكەن.


هاوسۆزنەبن لەگەڵ ئەو وڵاتانەی پاڵپشتی داعش دەكەن بە پارە، هەرچەند خۆیان ئەو وڵاتانە باش دەناسن بەڵام لەبەر بەژەوەندی خۆیان و نەوتەكەیان، بەڵام بێدەنگن.


پاڵپشتی توندڕەوەكانی مەزهەبە ئیسلامییەكان نەكەن، وەك پاڵپشتی حكومەتی پێشوویان كرد كە بارودۆخی عیراقی بەتەواوتی تێكدا، بەڵكو دەبێت پاڵپشتی كەسانی نەرم و نیان بكەن.


دەبێـت ئەوەش بزانن كە عیراقییەكان خۆیان توانای رزگاركردنی خاكەكەی خۆیانیان هەیە و پێویست ناكات داگیركەر دەستوەربداتە كاروباریانەوە.
دەستێوەردانی سەربازی "ئاسمانی" كارێكی ترسنۆكانەیە و خۆدزینەوەیە لە جەنگی راستەقینە.

 
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top