له گه‌ڕه‌كێكی شاری كه‌ركوك گه‌نجێك له ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا به‌حه‌بل خۆی هه‌ڵده‌واسێ و خۆی ده‌خنكێنێت. سه‌رچاوه‌یه‌كیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و گه‌نجه خنكاوه خوێندكاره.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له بنكه‌ی پۆلیسی ره‌حیماوای شاری كه‌ركوك به خه‌ندانی راگه‌یاند ئه‌مشه‌و 3ی كانوونی یه‌كه‌می 2015، له گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوای شاری كه‌ركوك گه‌نجێك له ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا له رێگه‌ی حه‌بله‌وه خۆی به محه‌جه‌ره‌ی پلیكانه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا هه‌ڵده‌واسێ و خۆی ده‌خنكێنێت و كۆتای به ژیانی دێنێت.
وتیشی ئه‌و گه‌نجه ناوی (م ن)ه‌و ته‌مه‌نی (16) ساڵه‌و پیشه‌ی خوێندكاره.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد له ئێستادا ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كه‌ركوك كراوه، به‌مه‌به‌ستی پشكنین. لێكۆڵینه‌وه‌ش له روداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: