ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان زەمانەتی دانەوەی بكات، هاوڵاتیانی هەرێمیش دەتوانن بڕی 50 ملیۆن دینار قەرز لە حكومەتی عێراق وەربگرین.
لەمبارەیەوە ئەحمەدی حاجی ڕەشید، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: ئەو پارەیە تەنھا دەدرێتە ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت شوقەو خانوو بكڕن، یان خانوو دروست بكەن و نۆژەنی بكەنەوە، لەئێستاشەوە بڕیارەكە خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
سەبارەت بەھەرێمی كوردستانیش، بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئاشكرایكرد كە بانكی ناوەندی داوای زەمانەت لەھەرێم دەكات، ئەگەر حكومەتی ھەرێم زەمانەتی دانەوەی ئەو قەرزە بخاتەڕوو، ئەوا بەدڵنیاییەوە ھاوڵاتیانی ھەرێمیش دەتوانن لەوەرگرتنی ئەو ٥٠ ملیۆن دینارە سودمەندبن.
ئەو پەرلەمانتارە كوردە ئاشكراشی كرد:"بڕی ٨٥٠ ملیار دینار بۆ ھەرێمی كوردستان لەو قەرزە تەرخانكراوە، لەڕێگەی برادەرێكیشەوە داوامان لەقوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێم كردووە، تا چەند ئامادەن زەمانەت بدەنە بانكی ناوەندی، بەڵام تا ئێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە".
جار خوێنراوهتهوه: