له‌سه‌ر پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، دوو كورد له‌ده‌ره‌وه‌ی ویستی فراكسیۆنه‌كانیان له‌كێبڕكێدان.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، پاش دورخستنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دوو كورد كێبڕكێیانه له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه پشكی كورده.
ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ی كێبڕكێیانه له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته ،هه‌ریه‌كه له (عادل نوری) له‌فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی، (تاڤگه ئه‌حمه‌د) له‌فراكسیۆنی گۆڕانن.
هه‌وڵی ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته له‌كاتێكدایه، نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن ئه‌وه‌ی ئێستا له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕوده‌دات به‌شێكه له‌كوده‌تا، بۆیه ئاماده‌نین بچنه ناو ئه‌و ململانێیه‌وه.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: