GuidePedia



زانایان لە شاخەكانی وڵاتی مەنگۆلیا پاشماوەی تەرمێكی مۆمیاكراویان دۆزییەوە كە مێژووەكەی بۆ هەزار و 500 ساڵ پێش ئێستە دەگەڕێتەوە، ئەوەی جێگەی سەرسڕمانە ئەوەیە، تەرمە مۆمیاكراوەكە پێڵاوێكی مۆدێرن كە لە پێڵاوەكانی ئەو سەردەمە دەچێت لە پێیەكانیدایە.

پێگەی "Mirror Online" بڵاوی كردەوە كە زانایانی شوێنەوارناس لەمیانەی گەڕانەكانیان لە ناوچەكانی ئاسیای ناوەڕاست و لە چیاكانی وڵاتی مەنگۆلیا توانیان تەرمێكی مۆمیاكراو بدۆزنەوە، كە پێڵاوێكی لەپێیەكانیدایە، شێوەی پێڵاوەكە لە پێڵاوەكانی كۆمپانیای ئەدیداس دەچێت كە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی پێڵاوی وەرزشی.

یەكێك لە شارەزایانی شوێنەوارناس كە لە ئەنجامی گەڕان و پشكنینەكان بەشداربووە و دەڵێ، تەرمە مۆمیاكراوەكە هەموو بۆچوونەكان لەگەڵ ئەوەن كە هی ئافرەتێكە و جگەلەو پێڵاوەی كە لە پێیەكانیدایە چەندان كەلوپەلی تری لەگەڵدا دۆزراونەتەوە.

زانایان ئامادەنەبوون زانیاری زیاتر لەسەر ئەو تەرمە دۆزراوە بە میدیاكان بدەن و تەنیا ئاماژەیان بەوە دا كە لە ئەنجامی پشكنین و وردبوونەوەی زیاتر لە تەرمە مۆمیاكراوەكە دواتر زانیاری زیاتر بڵاو دەكەنەوە.

جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top