کۆمپانيای سامسۆنگی کۆری بەنيازی بەرهەمهێنانی ئامێرێکی زيرەکە کە تەواو جياوازترە لەو بەرهەم و ئامێرانەی لەماوەی رابردوودا دروستی کردوون.
راپۆرتە هەواڵييەکان لە کۆرياوە بڵاويانکردەوە، سامسۆنگ سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ئامێرێکی مۆبايلە کە شاشەی پێنج ئينجە و لەکاتی کردنەوەشيدا دەبێتە حەوت ئينج، بەڵام لە گالاکسی حەوتيش بچووکترە.
ئەو سەرچاوەيە ئاماژەی بەوەداوە ئامێرەکە وەکو کەڤەرێکی تابلێتەکان دەکرێتەوەو دادەخرێتەوە، بەوەش بچووک و گەورە دەکرێت و قەبارەکەی جێگيرنييە.
بەڵام هێشتا هيچ زانيارييەک لەسەر تايبەتمەندی و خزمەتگوزارييەکانی ئەو ئامێرە نوێيە نەزاندراوەو بڵاونەکراوەتەوە چونکە هێشتا کۆمپانياکە کاری تيادەکات و ديزاينەکەشێ جێگيرنەکراوە بەيەکجارەکی، پێدەچێت لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٧ بخرێتە بازاڕەکانی جيهانەوە پاش ناساندنی بە راگەياندنەکان و خرانەڕووی شێواز و تايبەتمەندييەکانی.
پێگە زانستييەکان ئاماژەشيان بەوەداوە لەکاتی بەرهەمهێنانی ئەو ئامێرەدا بەرهەمەکانی ئەپڵ دەکەوێتە مەترسييەوەو تەواو جياواز دەبن لێی.
وێنەی ئامێرەكە:
جار خوێنراوهتهوه: