بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی چوارشەممە لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن پشوی فەرمیە وەك ئەوەی حكومەتی هەرێم بڕیاری لەسەر داوە و ڕۆژی پێنج شەممە دەوام ئاساییە و پشوو نیە.
دڵشاد عومەر ؛بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی؛ ڕاگەیاندووە ، وەك ئەوەی حكومەتی هەرێم ڕٍۆژی چوارشەممەی كردۆتە پشوو لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت ئێمەش ئەو پشوە دەمان گرێتەوە .
وتیشی :"ڕۆژی پێنج شەممە لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن دەوام ئاسایەوە، دەوامی ئاسایی بەڕێ دەكرێت".
ڕاشیگەیاند، هیچ بڕیارێكی لەو شێوەیە نیە، پێنج شەممە لەبەر ئەوەی نێوەندی دوو ڕۆژی پشوودایە بكرێتە پشوو .
ئەمە لەكاتێكدایە، لەڕاگەیەنراوێكدا زانكۆی سلێمانی بڕیاریداوە ڕۆژی چوار شەممە دەوام ئاسایی بێت وسەرجەم مامۆستایان وخوێندكاران وفەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن.
جار خوێنراوهتهوه: