تائێستا مامۆستایانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم نیو مووچه‌ی مانگی نۆیان وه‌رنه‌گرتووه‌و له‌م مانگه‌دا نیو مووچه‌كه‌ی مامۆستایان دابه‌شده‌كرێت.
تائێستا مامۆستایانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم نیو مووچه‌ی مانگی نۆیان وه‌رنه‌گرتووه، به‌پێی وته‌ی به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پێده‌چێت له‌م مانگه‌دا نیو مووچه‌كه دابه‌شبكرێت.
بورهان ئه‌رگوشی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رایگه‌یاند "بڕیار وایه نیو مووچه‌كه‌ی مانگی نۆی مامۆستایان دابه‌شبكرێت".
وتیشی: "له كۆبوونه‌وه‌ی رابردووی یه‌كێتی مامۆستایان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاردرا نیو مووچه‌كه له مانگی نیساندا دابه‌شبكرێت، ئه‌وكاته‌ش جه‌خت له‌پێدانی نیو مووچه‌كه كرایه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری مامۆستایان و یه‌كێتی مامۆستایان".
له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وت له مووچه‌ی مامۆستایان‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری دیوان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رایگه‌یاند "تائێستا هیچ شتێك له‌ئارادا نییه، به‌ڵام هه‌ركاتێك دۆخی ئابووری به‌ره‌و باشتر رۆیشت ئه‌وا مووچه‌ی مامۆستایانیش زیاد ده‌كرێته‌وه هه‌نگاو به‌هه‌نگاو تا ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی جارانی خۆی."
وه‌زاره‌تی دارایی رایده‌گه‌یه‌نێت به‌پێی پێشبینییه‌كان ده‌توانین له‌م مانگه‌دا مووچه دابه‌شبكه‌ین.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی راگه‌یاندووە: "ئه‌و نیو مووچه‌یه‌ی مامۆستایان له‌م مانگه‌دا ده‌درێت، ئه‌گه‌ر هیچ گرفتێكی ئابووری دروست نه‌بێت".
وتیشی: "پێده‌چێت دابه‌شكردنه‌كه بكه‌وێته كۆتایی مانگه‌وه".
جار خوێنراوه‌ته‌وه: