GuidePedia



 "نور عەلی خزه‌یر" كچی عالییە نسه‌یف پەرلەمانتاری فراكسیۆنی دەوڵەتی قانوون لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وێنە و دیكۆمێنتەوە ئاشكرا دەبێت، كە كاری لەشفرۆشی دەكات و برایەكی و دایكیشی دەیانەوێ ئەو كەسە بڕفێنن و بیكوژن كە وێنە و دیكۆمێنتەكانی لابووە.



نور كە كارمەندە لە ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، خاوەنی چەندان پێوەندی سۆزداری لە ناوچەی سەوز، لە وێنەكاندا دەردەكەوێت كە نور لە نووسینگەی خۆی لە ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران وێنەی "سێلفی" گرتووە، لە وێنەكانی تریش ئەو كچە عالییە نسێف بەشێوەیەكی نیمچە رووت و وروژێنەر دەردەكەوێت.

لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی چالاكوانان و هاووڵاتییان لەسەر ئەو ئابڕووچوونەی كچەكەی عالییە نسه‌یف هاتوونەتە قسە و ئاماژە بەوە دەكەن، كە چۆن دەبێ كچی پەرلەمانتارێك نوێنەرایەتی 100 هەزار هاووڵاتی عێراق دەكات بەوشێوەیە دوور لە رەوش و بەهاكان دەركەوێت و خەریكی لەشفرۆشی بێت، لە هەمانكاتدا دایكیشی لە پەرلەمان داوای كردنەوەی دۆسیەی گەندەڵی و ئابڕووچوونی بەرپرسان دەكات، رەنگە بەشێك لەو بەرپرسانەی ئەو داوای ئاشكراكردنی ئابڕووچوونەكانیان دەكات، لەگەڵ كچەكەی پێوەندییان هەبێت.

لە بەڵگەیەكی تر دەركەوتووە كە ئەو كچە مۆڵەتی دایكایەتی پێدراوە بەهۆی ئەوەی دووگیانە و لە مانگی نۆیەمدایە و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی "ئیبن سینا" لە بەغدا و كچەكەی عالییە نسه‌یف دەنگدانەوەیەكی گەورەی لە نێو چالاكوانان دروست كردووە و هەمووان ئاماژە بە پێوەندییە سۆزداری و سێكسییە زۆرەكانی ئەو لەگەڵ كەسانی تر دەكەن لە ناوچەی سەوزی بەغدا، ئەو كچە تەمەنی 26 ساڵە و تا ئێستە دوو جار هاوسەرگیری كردووە.

ماوەیەك بەر لە ئێستە پێوەندی ئەو كچە لەگەڵ كوڕە قوتابییەكی زانكۆی نەهرێن ئاشكرابوو، بەڵام لە رێی فشاری دایكی و برایەكی كە ئەفسەرە لە وەزارەتی ناوخۆ قوتابییەكە لە زانكۆ فەسڵ كرا و دیار نەما.

دواجار كچەكەی عالییە نسه‌یف پێوەندی بە خاوەنی نووسینگەیەك لە ناوچەی كەرادەی شاری بەغدا هەبوو كە قوتابییە لە زانكۆی سەربازی و لە خولی ئەفسەراندایە، ئەو كوڕە هەڕەشەی لە كچەكەی عالیە نسه‌یف كردووە كە وێنەكانی لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاو دەكاتەوە.

دوای هەڕەشەكانی ئەو كوڕە، برای ئه‌و كچه‌ كە ئەفسەرە لە وەزارەتی ناوخۆ توانیویانە ئەو كوڕە بڕفێنن كە هەڕەشەی لە كچەكە كردووە و ئەویش بەر لەوە پێوەندی بە برایەكی خۆی كردووە كە لە دەزگەی هەواڵگری عێراق كار دەكات، پاشان ئەو زانیارییانە بەسەر بازگەكانی بەغدا دەگشتێنرێ و برای كچەكە بە ئۆتۆمبێلی دایكییەوە دەستگیر دەكرێ كە كوڕەكەی رفاندووە، ئێستە كوڕەكە ئازاد كراوە و برای نور كچی عالییە نسه‌یفیش لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت.







سەرچاوە : ماڵپەڕی هذا الیوم.
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top