بە پێی ڕاگەیاندراوێکى وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وا بڕیارە سبەى یەکشەممە مووچه‌ی خانەوادەى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانى سیاسی دابه‌شبكرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هەفتەى ڕابردوو ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوە کرد ڕۆژى یەکشەممە ١٧ى نیسانى ٢٠١٦ موچەى وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانى سیاسی دابەشدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە تا ئێستا موچەى خانەنشینانى مەدەنى وسەربازى هەر سێ سەرۆکایەتییەکە دابەشنەکراوە و هاوکات وەزارەتى دارایی ده‌ستی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئازار كردووه‌و تا ئێستا مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و هێزی ئاماده و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای گشتی ئاسایشی دابه‌شكردووه
جار خوێنراوه‌ته‌وه: