لیژنەی شارەزایان بۆ كاندیدكردنی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ ئاگاداری ئەو كەسانە دەكات، كە دەیانەوێت ببنە ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیۆن، لەرێگەی پێگەی ئەلیكترۆنییەوە لە بەرواری 10-4-2016 داواكانیان بنێرن و دوا وادەش 30-4-2016.
دەقی ئاگادارییەكە...
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
ئاگاداری
لیژنەی شارەزایان بۆ كاندیدكردنی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاری كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ ئاگاداری ئەو كەسانە دەكات كە دەیانەوێت ببنە ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیۆنەكە، ئەوانەی مەرجی پێویستیان تێدایە كە لە لەمادەی (8)ی یاسای كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ ژمارە (53)ی ساڵی 2008 ئاماژەی پێكراوە، داواكانیان پێشكەش بكەن لە یەكشەممە بەرواری 10/4/2016 لەڕێی پێگەی ئەلیكترۆنی (www.ihrcf.com)، دوا وادەش بۆ وەرگرتنی داواكان بریتیە لە كاتژمێر 12ی نیوەشەوی ڕۆژی شەممە بەرواری 30/4/2016.
مەرجەكانی پێشكەشكردن بۆ ئەندامێتی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان:
1- خاوەنی ڕەگەزنامەی عێراقی بێت و نیشتەجێ و دانیشتووی عێراق بێت.
2- تەمەنی لە 35 ساڵ كەمتر نەبێت.
3- لانی كەم خاوەنی بڕوانامەی سەرەتایی زانكۆیی (بەكالۆریۆس) بێت.
4- شارەزا بێت لە بواری مافەكانی مرۆڤ.
5- ئەندامی هیچ لایەنێكی سیاسی نەبێت، هەروەك لەو كەسانە نەبێت كە قەدەغەكراوە ببنە ئەندامی ئەنجومەنەكە بەگوێرەی یاسای (لێپرسینەوەو دادوەری).
6- خاوەنی ڕەوشت و ڕابردووی پاك و باش بێت و مەحكوم نەبێت بە تاوانێك كە كەسایەتی لەكەدار كردبێت.
لێرەوە دەتوانیت فۆڕم پڕ بكەیتەوە ئێرە
جار خوێنراوهتهوه: