دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره مانگرتووه‌كانی عێراق، شكستیان هێنا له‌پڕكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی یاسایی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ناچاربوون دانیشتنه‌كه‌یان بۆ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو دوابخه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (16/4/2016) په‌رله‌مانتاره مانگرتووه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دانیشتنی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان سازكرد، به‌ئامانجی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه، به‌ڵام ته‌نها (125) په‌رله‌مانتار ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بوون، به‌و هۆیه‌وه ڕێژه‌ی یاسایی دانیشتنه‌كه پڕنه‌بووه‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه، ناچاربوون دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو دوابخه‌ن، به‌وته‌ی به‌شێك له‌په‌رله‌مانتاره مانگرتووه‌كان، بۆئه‌وه‌ی كاتی زیاتر له‌به‌رده‌م لایه‌نه سیاسیه‌كاندا بۆ دانوستان‌و ڕێكه‌وتن هه‌بێت.
پێشتر فراكیسۆنه كوردییه‌كان، دژایه‌تی خۆیان بۆ هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك له‌ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتكرده‌وه‌و ڕایانگه‌یاند، ئه‌و ژماره په‌رله‌مانتاره كورده‌ی به‌شداریان له‌دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی په‌رله‌مانتاره مانگرتووه‌كاندا كردوه، ته‌نها گوزارشت له‌هه‌ڵوێستی تاكه كه‌سی خۆیان ده‌كه‌ن‌و گوزارشت له‌فراكسیۆنه كوردیه‌كان ناكه‌ن.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: