قائیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت ئاماده‌كاری ته‌واویان كردوه بۆ رێگریكردن له هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن له هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ به‌هاناوه‌چونی هاوڵاتیان له ئه‌گه‌ری هه‌ر رووداوێكدا كه به‌هۆی شه‌پۆلی باران بارین و دروست بونی لافاوه‌وه رووبدات.
به‌ختیار عه‌بدولڕه‌حمان قائیمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، به‌هۆی به‌هێزی و به‌رده‌وامی ئه‌و شه‌پۆلی باران بارینه‌ی كه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانی گرتووه‌ته‌وه و وه‌ك هه‌وڵێك بۆ رێگری كردن له هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو ئاماده‌كاری پێشوه‌ختیان كردووه و تیمه‌كانی -به‌رگری شارستانی - پۆلیس - پۆلیسی هاتوچۆ - فریاكه‌وتنی ته‌ندروستی- رێوشوێنی پێویستیان گرتووه‌ته‌به‌ر و له ئه‌گه‌ری دروستبوونی هه‌ر حاڵه‌تێكدا به‌هانای هاوڵاتیانه‌وه ده‌چن .
قائیمقامی سلێمانی راشیده‌گه‌یه‌ندێت هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئه‌و شه‌پۆلی باران بارینه‌ی كه شاری سلێمانی گرتووه‌ته‌وه تیمه‌كانی فریاكه‌وتن ئه‌ركی خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی باش جێبه‌جێ كردووه و له چه‌ندین شوێن به‌هانای هاوڵاتیان و شۆفێرانه‌وه چون و رێگری كراوه لافاو و بارانبارین زیان به هاوڵاتیان بگه‌یه‌نێت .
به‌ختیار عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌وه‌ی روونكردۆته‌وه، هاوشێوه‌ی شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی له كه‌مپی ئاواره‌كانی عه‌ربه‌ت بۆ رێگریكردن له هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو رێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر.
جار خوێنراوه‌ته‌وه:


