جێگری سكرتێری یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ئاشكرایكرد، گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیا كردوه، بۆ دروستكردنی دوو هه‌زارو (750) یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون بۆ مامۆستایانی كهلارو ڕزگاری.
(ئه‌حمه‌د سابیر) جێگری سكرتێری یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ڕاگه‌یاند، كە یه‌كێتی مامۆستایان تا ئێستا له(15) پرۆژه سودمه‌ندبوه، وتیشی:"دوایین هه‌وڵمان بۆ مامۆستایان دابینكردنی دوو هه‌زارو (750) یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونه له‌قه‌زای كهلارو ناحیه‌ی ڕزگاری، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیای (خه‌یمه‌ت‌و سه‌لام، گاردینیا) گرێبه‌ست كراوه".
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌وه‌ی كه‌لار كه كۆمپانیای خه‌یمه‌ت‌و سه‌لام له‌ئه‌ستۆی گرتوه، هه‌زارو (750) یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون له‌خۆده‌گرێت، كه تێیدا خانوی یه‌ك نهۆمی‌و دوو نهۆمی له‌سه‌ر ڕوبه‌ری (200) مه‌تری دروستده‌كرێن، به‌قیسی درێژخایه‌ن بۆ ماوه‌ی (100) مانگ.
وتیشی:"كۆمپانیای گاردینیاش دروستكردنی هه‌زار خانوی یه‌ك نهۆمی (200) مه‌تری‌و (160) مه‌تری له‌ئه‌ستۆگرتوه، كه له‌ناحیه‌ی ڕزگاری سه‌ر به‌قه‌زای كه‌لار دروستیان ده‌كات، هه‌رئه‌مڕۆش داوامان له‌وه‌به‌رهێنانی سلێمانی كردوه، مۆڵه‌ت بداته ئه‌و دوو كۆمپانیایه، بۆئه‌وه‌ی ده‌ستبكه‌ن به‌دروستكردنی یه‌كه‌كان، ئێمه‌ش لایخۆمانه‌وه ده‌ستبكه‌ین به‌دابه‌شكردنی فۆڕمی یه‌كه‌كان به‌سه‌ر مامۆستایانی گه‌رمیاندا".
جێگری سكرتێری یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، حكومه‌ت ته‌نها زه‌ویی یه‌كه‌كانی دابینكردوه، ته‌واوی تێچونیشیان له‌ئه‌ستۆی هه‌ردوو كۆمپانیاكه‌یه، دواتر له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌ی نه‌خشه‌كێشانی وه‌به‌رهێنانی سلێمانیه‌وه، نرخی یه‌كه‌كان به‌گوێره‌ی ڕۆژ دیاری ده‌كرێت.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: