حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، ئه‌و بازگه‌یه‌ی خه‌ڵات كرد كه یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره‌كانی كاروانی ئوتۆمبێله‌كانی راگرت و داوای ناسنامه‌ی له كه‌سێتی و سه‌رنشینه‌كانی نێو ئوتۆمبێله‌كان كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند، له به‌غدای پایته‌خت و له میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی عه‌بادی بۆ هه‌ندێك ناوچه، ئه‌فسه‌ری بازگه‌یه‌ك له بازگه‌كان، كاروانی ئوتۆمبێله‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی راگرتووه‌و داوای ناسنامه‌ی له سه‌رنشینان و به‌رپرسانی كاروانه‌كه كردووه، دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانیش له‌و كاره ئاگاداركراوه، له ئوتۆمبێله‌كه دابه‌زییه‌وه و چووه‌ته لای ئه‌فسه‌ره‌كه‌و له‌به‌رانبه‌ر خه‌مخۆری و جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه سه‌ربازییه‌كان به‌سه‌ر هه‌مواندا، سوپاسی كردووه.
هه‌ر به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، عه‌بادی فه‌رمانی كردووه، هه‌موو ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازه‌كانی ئه‌و بازگه‌یه خه‌ڵات بكرێن.
پێشتر عه‌بادی فه‌رمانی بۆ هه‌موو بازگه‌كان ده‌ركرد كه ده‌بێت پشكنین بۆ هه‌موو ئوتۆمبێله حكومییه‌كان بكه‌ن و رێگه له ئوتۆمبێله جام ره‌شه‌كان بگرن.
جار خوێنراوه‌ته‌وه:


