ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئابی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌ستیپێكرد‌و وه‌ك یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش موچه‌ی مانگی ئابی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئاب له‌هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات‌و سه‌ره‌تاش موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌مڕۆ‌و سبه‌ینێ سێشه‌ممه موچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا ئاشكرا نه‌كراوه كه دوای موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، موچه‌ی چ وه‌زاره‌تێكی تر دابه‌شده‌كرێت، به‌ڵام به‌وته‌ی (سه‌نگه‌ر فایه‌ق) جێگری سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به‌ڵێنیان پێدراوه كه دوای دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی هه‌شتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بكرێت.
پێشتریش (ئاشتی هه‌ورامی) وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده سێ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران قه‌رزارن، به‌ڵام ده‌توانن له‌ماوه‌ی مانگێكدا، موچه‌ی مانگێكی فه‌رمانبه‌ران بده‌ن.
ده‌ستپێكردنی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئابی فه‌رمانبه‌ران‌و وته‌كانی ئاشتی هه‌ورامی له‌كاتێكدان، له‌ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم موچه‌ی مانگه‌كانی (8، 9، 10)ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم قه‌رزداره.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: