به‌پێی تویژینه‌وه‌كان 80%ی خانمان له هه‌ڵبژاردنی ستیاندا هه‌ڵه ده‌كه‌ن، كه ئه‌وه‌ش هه‌م زیانی ته‌ندروستی و هه‌م زیانی فاشیۆن و رێكپۆشیان لێده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی كه بزانیت هه‌ڵبژاردنی ستیانه‌كه‌ت هه‌ڵه‌یه یاخود نا ئه‌وا پێویسته ئاگاداری ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بیت.
1- خزانی هه‌ڵگره‌كانی: گه‌ر شانه‌كانی ستیانه‌كه خزان، ڕه‌نگه له جاری یه‌كه‌مدا به‌هۆی كاریگه‌ری شۆردنیه‌وه بێت، به‌ڵام گه‌ر ئه‌وه دوباره بویه‌وه ئه‌وا بزانه كه به هه‌ڵه هه‌ڵتبژاردووه.
2- پڕاوپڕ نه‌بون: گه‌ر به‌شێك له سنگت له خواره‌وه‌ی ستیانه‌كه یاخود سه‌ره‌وه‌ی هاته ده‌ره‌وه، یان له نێو ستیانه‌كه‌دا به‌شی چۆڵی زۆر مابویه‌وه، ئه‌وا بزانه كه قه‌باره‌یه‌كی هه‌ڵه‌ت هه‌ڵبژاردووه، چونكه پێویسته ستیانه‌كه پڕاوپڕی سنگت بێت.
3- ئازاری قه‌راغه‌كان: پێویسته سنگت له نێو ستیانه‌كه‌دا پشووبدات و گه‌ر به‌هۆیه‌وه ئازاری پێگه‌یشت ئه‌وا پێویسته به‌زوترین كات بیگۆڕیت، چونكه زیانی ته‌دروستی هه‌یه.
4- جێگه ده‌رچونه‌وه: گه‌ر جێگه‌ی تاڵه‌كانی ستیانه‌كه له پشتدا ده‌رچویه‌وه ئه‌وا هێما نییه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ڵه‌و بویت، به‌ڵكوو قه‌باره‌یه‌كی ستیانی هه‌ڵه‌ت هه‌لبژاردووه‌و پێویسته بیكه‌یت به كه‌مێك گه‌وره‌تر.
5- ئازاری شان و مل: زۆركات به‌هۆی ته‌سكی ستیانه‌كه‌وه ئازار به شان و ملی خانمان ده‌كات، تاكه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه به زوترین كات بچیته نزیكترین فرۆشگاو ستیان به قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌تر بكڕیت.
6- داخستنی ستیانه‌كه له خاڵی كۆتایی:به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نابێت ستیانه‌كه له خاڵی كۆتای ئه‌ڵقه‌ی داخستنه‌كه دابخه‌یت و ده‌بێت بوار بمێنێته‌وه گه‌ر وانه‌بوو ئه‌وه مانای وایه قه‌باره‌كه‌ی بۆ تۆ بچوكه و ده‌بێت دانه‌یه‌كی نوێ بكڕیت.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: