
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بارانێكی زۆر له سنووری شار و شارۆچكه‌كانی گه‌رمیان باری و تائێستاش به‌رده‌وامه، له‌هه‌ندێ ناوچه‌ش لافاو دروست بووه و ئاو چووه‌ته ماڵه‌كانه‌وه، به‌ناچاریش بڕیاردرا سبه‌ینێ بكرێته پشوو بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن له سنووری گه‌رمیان.
به‌پێی زانیارییه‌كان له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی كه‌لار و كفری و ناحیه‌ی رزگاری، ئاو چووه‌ته ماڵه‌كانه‌وه و زیانی مادی هه‌بووه، به‌ڵام تائێستا زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بووه.
هه‌ر به‌و هۆیه‌وه، قائمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كفری بڕیاریاندا سبه‌ینێ له سنووره‌كانی قه‌زای كه‌لار و كفری به‌ناحییه‌كانیانه‌وه، بكرێته پشووی فه‌رمی.
هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و بارانه زۆره‌ی ئه‌مڕۆوه كه بوو به هۆی دروستبوونی لافاو، رێگه‌ی سه‌ره‌كی مه‌رزی پشته كه به‌ناوچه‌ی سه‌رته‌كی به‌مۆ تێده‌په‌ڕێت، گیرا.
جار خوێنراوه‌ته‌وه:

