بەهۆی هاتنی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ڕووی لە هەرێمی كوردستان و شاری سلێمانی كردوە و بە پێی پێشبینیەكان ئەگەری هەیە سبەینێش بارانی بە لێزمە ببارێت، وتەبێژی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت: "بەهیچ شێوەیەك بڕیاری پشوو بۆ فەرمانگەكان لەلایەن پارێزگاوە ڕانەگەیەنراوە".
هونەر توفیق ؛وتەبێژی فەرمی پارێزگای سلێمانی؛ لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند، ئەگەر ڕیژەی بارانبارینی ڕۆژانە لە نێوان ( 12 بۆ 13) ملم بێت نیشانەی ئاسایی وەرزی بارانبارینە، بەڵام ئەگەر كەشناسی هوشداری لە دروستبوونی لافاو بدات ئەوە پێویستی بە پشووە.
وتیشی: "تائێستا هیچ بڕیارێك لە لایەن پارێزگاری سلێمانیەوە نیە بۆ ڕاگەیاندنی پشووی سبەینێ لە دامودەزگاكانی حكومەت بە خوێندنگاكانیشەوە، ئەوەشی لەوبارەیەوە بڵاوكراوەتەوە، كە گوایە بەهۆی بارانەوە لە سلێمانی سبەی پشووە دورە لە ڕاستیەوە".
ئاشكراشی كرد، ئەوەی هەیە لە ئێستادا تەنها لایەنە پەیوەندیدارەكان لەمەڕ ئەگەری لافاو لە حاڵەتی ئامادەباشیدان، بۆ ڕێگری لەهەر ئەگەرێكی نەخوازراو.
لە حاڵەتی ڕوودانی هەر ئەگەرێكی نەخوازراودا، بە پێی ڕێنماییەكان دەسەڵاتی ڕاگەیاندنی پشوو لە فەرمانگەكانی سنوری كارگێڕی هەر پارێزگایەك لە دەستی پارێزگاردایە.
جار خوێنراوهتهوه:


