وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، مووچەیەكی 250 هەزار دیناری بۆ چەند كەسێك دەبڕنەوە.
"مەحموود حاجی ساڵح"، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند، مووچەی شەهیدانە بۆ بنەماڵەی هەندێك كەس دەبڕنەوە و گوتی: "ئەگەر كەسێك بە زۆرەملێ كۆچی پێ كرابێت، وەكو پرۆسەكانی (ڕاگواستن، بەبەعسكردن، هەڵاتن بۆ ئێران و وڵاتانی دیكە)، یان بە بەهۆی یەكێك لە هۆكارەكانی جەنگ شەهید بووبێت، وەكو هۆكاری (تیرۆر، تۆپباران و فڕۆكە)، ئەوە مووچە بۆ كەسوكارەكانیان دەبڕینەوە".
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ئەو كەسانەی بەم هۆكارانە گیانیان لەدەست داوە، مووچەی شەهیدی هاووڵاتی بە كەسوكارەكانیان دەدەن كە مانگانە 250 هەزار دینارە.
مەحمود حاجی ساڵح ئەوەشی خستەڕوو، تاوەكو ئێستا ئەوانەی لە ڕێگای چوون بۆ هەندەران گیانیان لەدەست داوە، بە شەهید ئەژمار نەكراون و مووچەیان بۆ نەبڕدراوەتەوە، چونكە: "بۆ ئەوەی كەسێك لە هەر چین و توێژێك بە شەهید هەژمار بكرێت و مووچەی بۆ ببڕدرێتەوە، پێویستە یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان هەمووار بكرێتەوە".
جار خوێنراوهتهوه:


