پێداویستیه‌كانی:
2 كوپ ئارد
كه‌مێك خوێ
1 هێلكه
2 كه‌وچكی گه‌وره زه‌یت
نیشاسته یان ئاردی گه‌نمه‌شامی (به‌پێی پێویستی)
پێكهاته‌ی ناوه‌كه‌ی:
قیمه
كه‌ره‌وز یان هه‌ر شتێكی تر خۆت ئاره‌زووی بكه‌یت.
چۆنێتی دروستكردنی:
هێلكه و زه‌یته‌كه تێكه‌ڵ به‌یه‌ك ده‌كه‌ن دواتر ئارده‌كه.
ئاوی گه‌رم ده‌كه‌ین به‌سه‌ر تێكه‌ڵه‌كه‌یه به‌لاَم ورده ورده تا ده‌بێته هه‌ویر و وازی لێده‌هێنین بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر دووباره ده‌یهێنین ئه‌مجاره به نایلۆنێك دایده‌پۆشین و بۆ نیو كاتژمێری تر به‌جێیده‌هێڵین.
هه‌ویره‌كه به‌ش به‌ش ده‌كه‌ین و ئاردی نیشاسته یان ئاردی گه‌نمه‌شامی پێوه‌ده‌كه‌ین و وازی لێده‌هێنین بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك.
پێكهاته‌كانی ناواخنه‌كه‌ی تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین و سوری ده‌كه‌ینه‌وه.
پاشان هه‌ویره‌كه ته‌نك ته‌نك ده‌كه‌ین و ناواخنه‌كه‌ی تێده‌كه‌ین و لولی ده‌ده‌ین و ریزیان ده‌كه‌ین له‌سه‌ر سینیه‌كی چه‌وركراوی ناو فڕن.
بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك ده‌یخه‌ینه فڕنه‌وه و دواتر پێشكه‌شی ده‌كه‌ین.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: