GuidePedia




ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا رۆژی پێنجشەممە پشووی فەرمی بێت لەسەرجەم پارێزگاکانی عیراق و لە سێ پارێزگای شیعەنشینیش دوو رۆژ دەکرێتە پشوو.

بەگوێرەی راگەیاندراوێکی ئەمنیدارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، حەیدەر عەبادی بڕیاریداوە رۆژی پێنجشەممە ٣ی کانونی یەکەم، بکرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم پارێزگاکانی عیراق.

راگەیاندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لە پشووی ئەو رۆژە، رۆژی چوارشەممەش لە ھەرسێ پارێزگای نەجەف و کەربەلا و بابل دەکرێتە پشوو.

ئەو پشووە فەرمییە بەبۆنەی یادی چلەی شەھیدکردنی ئیمام حسێنی کوڕی ئیمام عەلییە، کە ساڵانە لەو رۆژەدا بە ملیۆنان کەس لە پەیڕەوکارانی مەزھەبی شیعە لەسەرجەم ناوچەکانی جیھان، روو لە شاری کەربەلا دەکەن.

جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top