سەرچاوەیەكی ئاگادار ڕۆژی یەك شەممە رایگەیاند، مەسعود بارزانی هەڕەشەی جیابوونەوەی لە عێراق كردووە، ئەگەر ئەمجارە گفتوگۆكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداد سەركەوتوونەبن.
سەرچاوەكە كە نەیوستووە ناوی ئاشكرابكرێت بۆ ماڵپەڕی سكای پرێسی عێراقی باسی لەوەكردووە، بارزانی تەئكیدی لەوەكردووەتەوە ئەگەر ئەمجارە وەفدی حكومەتی هەرێم كە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی بەغداد بكات سەركەوتوو نەبێت، پرسی دەوڵەتی سەربەخۆ یەكلای دەكاتەوە و هەرێمی كوردستان لە عێراق جیادەكاتەوە.
بڵاوكردنەوەی ئەو زانیارییانە دوای ئەوەدێت، كە دوێنێ شەممە وەفدێكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ چەند ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستاندا سەردانی بەغدادیان كرد، بەڵام لەگەڵ عەبادییدا كۆنەبوونەوە.
جار خوێنراوهتهوه: