بەهۆی باران بارینەوە بەشێك لە شاخی زمناكۆ لە قەزای دەربەندیخان دەڕوخێت، بەو هۆیەشەوە ڕێگەی دەربەندیخان – شەمێران دادەخرێت.
ناسیح مەلا حەسەن ؛قائیمقامی قەزای دەربەندیخان وتی: "ئێستا لەگەڵ تیمەكانمان لای شاخی زمناكۆین، كە بەهۆی باران بارینەوە بەشێكی ئەو شاخە ڕووخاوە، بەو هۆیەشەوە ڕێگەی دەربەندیخان – شەمێران داخراوە و سەرقاڵی پاككردنەوەی ڕێگاكەین".
وتیشی: "ڕەنگە ئەو ڕێگەیە لە شوێنی دیكەش داخرابێت، بۆ ئەو مەبەستەش تیم-مان ناردووە بە ڕێگاكەدا".
لەبارەی ژێر ئاو كەوتنی ئۆتۆمبێل و خنكانی ئاژەڵ و ڕەشەوڵاخیشەوە، قائیمقامی دەربەندیخان ڕایگەیاند، ئێستا لە شاخی زمناكۆین، ئاگاداری زەرەر و زیانەكانی دیكەی باران و لافاو نین لە سنورەكەدا.
جار خوێنراوهتهوه: