توێژینه‌وه نوێیه‌كان ده‌یسه‌لمێنن كه بیبه‌ری تون سودێكی باشی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی له‌ش و به‌ته‌نها یارمه‌تی نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان نادات، به‌ڵكو چاره‌سه‌رێكی بێ وێنه‌ی هه‌یه له پاراستنی له‌ش له نه‌خۆشیه له ناكاوه‌كان وه‌ك سه‌كته‌ی دڵ.
بیبه‌ری تون یه‌كێكه له سه‌رچاوه به‌سوده‌كان بۆ دڵ و رێگری ده‌كات له دروستبوونی چه‌وری له‌نێو خوێن، كه‌ڵه‌كه‌بوونی چه‌وری له خوێنبه‌ره‌كانی خوێنی له‌شدا كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی سه‌كته‌ی مێشك یان زه‌بحه‌ی دڵ.
ئه‌م سوده گرنگه‌ی بیبه‌ری تون ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رزی رێژه‌ی مادده‌ی" كابساسین" كه یارمه‌تی رێكخستنی سوری خوێن ده‌دات و رێگری ده‌كات له دروست بوونی ده‌فری خوێنین، به پێی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی پزیشكی كه له‌سه‌ر مشك ئه‌نجام دراوه ده‌ركه‌وتووه ئه‌و مشكانه‌ی مادده‌ی كابساسینیان پێدراوه ئه‌گه‌ری توشبونیان به نه‌خۆشی دڵ كه‌م بۆته‌وه به رێژه‌ی %85.
جگه له‌وه‌ی بیبه‌ری تون ده‌وڵه‌مه‌نده به كابساسین به هه‌مان شێوه برێكی باش له پێكهاته‌ی به‌سودی خۆراكی تێدایه وه‌ك مادده‌ی "كاروتینوید" كه ناسراوه به سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ رێگری كردن له سه‌كته‌ی دڵ فراوانكردنی ده‌فره خوێنینه‌كان.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: