وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاشكرای ده‌كا، له مانگی ڕابردوودا زیاتر له 557 ملیۆن دۆلاری له داهاتی نه‌وت ده‌ست كه‌وتووه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، له‌مانگی ڕابردوودا هه‌رێمی كوردستان 10 ملیۆن‌و 148 هه‌زارو 487 به‌رمیل نه‌وتی له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه هه‌نارده كردووه، كه ڕۆژانه ده‌كاته (327) هه‌زارو (371) به‌رمیل نه‌وت.
له ڕاپۆرته‌كه داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌نارده‌كراوه ئاشكرا كراوه كه بریتی بووه له 557 ملیۆن‌و 272 هه‌زار دۆلار.
به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كان ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌شى مووچه‌ى مانگى 3ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كا
جار خوێنراوه‌ته‌وه: