GuidePedia




کۆمپانيای ئەپڵ بەفەرمی لە گەشەدان و دروستکردنی بەرنامەی کويک تايم پلەيەر وەستا و رايگەياند لەمەودوا هيچ ڤێرژنێکی لێ بەرهەم ناهێندرێت.

بەپێی هەواڵێكی پێگەی ترێند مايکرۆ، بەرنامەی کويک تايم پلەيەر بۆ سيستمی ويندۆس لەلايەن ئەپڵەوە پەرەی پێنادرێت و چيديکە ڤێرژنی نوێی لێ دروست ناکرێت بەبيانووی شکستهێنانی ئەو بەرنامەيە و کەمی بەکارهێنەرانی.

ئەو سەرچاوەيەش ئاماژەی بەوەداوە لە دوای توێژينەوەيەکی لقی ئاسايشی نيشتمانی ويلايەتە يەکگرتووەکانی ئەمريکا دەرکەوتووە بەرنامەی کويک تايم پلەيەر دەبێتە قورس بوونی سيستمی ويندۆس و چەند کێشەيەکی بۆ دروست دەکات، هەروەها دەشبێتە هۆکارێک بۆ هاککردنی کۆمپيوتەرەکە لەلايەن گروپە هاککەرزەکانەوە.

هەربۆيە ئەو لقە داوای لە بەکارهێنەرانی سيستمی ويندۆس کردووە دەستبەجێ ئەگەر ئەو بەرنامەيە بەکاردەهێنن بيسڕنەوەو نەيهێڵن لە کۆمپيوتەرەکانياندا.
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top