مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەبارەت بە دۆخی ئاڵۆزی پەرلەمانی عیراق ڕاگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ كۆدەنگی هێز و لایەنەكانی پێكهاتەی كوردستانین، جەختیشدەكاتەوە، كە "یەكخستنی گوتار و هەڵوێست و یەكڕیزی فراكسیۆنە كوردستانیەكان بەپێویست دەزانین".
لە ڕاگەیەنراوێكدا، مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، "دەبێت ئەنجامدانی هەر هەنگاوێك بۆ چاكسازی لەسەربنەمای تەوافوقی سیاسی و بەرێكارە دەستوری و یاساییەكان و دوور لەتێكدانی هاوسەنگی و هاوبەشی هەموو پێكهاتەكان ئەنجام بدرێت".
جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە پەرلەمانتارانمان پابەندبن بەم بنەمایانەی ئاماژەیان بۆكراو ئەگەر نەبنە هۆی چارەسەر و بەشێك لەچارەسەر، نەبنە هۆی ئاڵۆزی و تێكچوونی زیاتری بارودۆخەكە.
سەبارەت بە مانگرتنی پەرلەمانتاران-یش ئاشكرای كردووە، "هەر هەڵوێست و گوتار و ڕایەك لەوچوارچێوەیە دەرچێت، گوزارشت لەڕا و هەڵوێستی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ناكات".
دەقی ڕاگەیەندراوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان:
كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ شەممە 2016/4/16 لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەشاری هەولێر مەكتەبی سیاسی بەسەرپەرشتی ئەمینداری گشتی كۆبونەوەی ئەنجامدا و ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە:
سەبارەت بەو ئاڵۆزیانەی، كە لەئێستادا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەگوزەرێت ئێمە لەگەڵ كۆدەنگی هێز و لایەنەكانی پێكهاتەی كوردستانین و یەكخستنی گوتارو هەڵوێست و یەكڕیزی فراكسیۆنە كوردستانیەكان بەپێویست دەزانین و دەبێت ئەنجامدانی هەر هەنگاوێك بۆ چاكسازی لەسەربنەمای تەوافوقی سیاسی و بەرێكارە دەستوری و یاساییەكان و دوور لەتێكدانی هاوسەنگی و هاوبەشی هەموو پێكهاتەكان ئەنجام بدرێت.
جار خوێنراوهتهوه: