به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له به‌شی خۆراكی زانكۆی كارۆلینا ئه‌نجام دراوه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن مادده‌ی كۆلین كه له هێلكه‌دا بوونی هه‌یه ده‌بێته هۆی به ته‌ندروست ڕاگرتنی دڵ و هه‌روه‌ها ڕێگری كردن له توش بوونی به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكی ئافره‌تان .
زۆرێك له خه‌ڵكی ده‌ترسن له هێلكه به‌هۆی ڕێژه‌ی زۆری چه‌وری له هێلكه‌دا ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یارمه‌تی چه‌ندین جۆری نه‌خۆشی ده‌دات له‌وانه ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر دابه‌زینی كێش و هه‌روه‌ها توانه‌وه‌ی چه‌وری له ناوچه‌ی سك.
هه‌روه‌ها هێلكه سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌ك ڤیتامین (دی) ه كه له‌گه‌ڵ كالسیۆم پێكه‌وه له جه‌سته كار ده‌كات بۆ به‌هێز كردنی ئێسك .
هێلكه به یه‌كێك له‌و خواردنانه داده‌نرێت كه به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی به هه‌ردوو مادده‌ی (لۆتین و زیاكستانتین) كه كارده‌كه‌ن بۆ پارێزگاری كردن و ته‌ندروست ڕاگرتنی چاوه‌كان .
له كۆتایشدا هێلكه هۆكارێكه بۆ ته‌ندروست ڕاگرتن و دووربونی ئافره‌ت له توش بوونی به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به‌هۆی ئه‌و هه‌موو مادده و پێكهاته به سودانه‌ی كه تیایه‌تی .
جار خوێنراوه‌ته‌وه: