GuidePedia




حكومەتی هەرێم كوردستان بڕیاریدا كار بەسیستمی ئەلكترۆنی مووچە بكات، بەپێی بڕیارەكەش لەڕێی حسابی بانكییەوە فەرمانبەران مووچە وەردەگرن.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای ئیدارەدانی قەیرانەكانی دارایی لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بڕیاردرا، كە حكومەتی هەرێمی كوردستان سیستمی ئەلكترۆنی بۆ پێدانی مووچە بخاتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەپێی بڕیارەكەی حكومەتیش لەمەودا فەرمانبەران لەڕێی حسابی بانكییەوە مووچە وەردەگرن.

بەگوێرەی زانیاریەكان، سەرجەم فەرمانبەران حسابی بانكی تایبەتیان دەبێت و لەو ڕێگەیەوە مووچە وەردەگرن.


بۆچارەسەركردنی قەیرانی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا لەساڵی 2016 دا كار بەسیستمی پاشەكەوتی مووچە بكات ئەمەش نیگەرانی زۆری هاوڵاتیانی لێكەوتەوە.
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top