به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی بۆ به‌غدا، ئه‌مڕۆ (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی توركیای كرد‌و له‌شاری ئیستانبوڵ له‌گه‌ڵ (ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆبۆوه.
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كیشدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته گفتوگۆ له‌باره‌ی مه‌ترسیه‌كانی داعش‌و مه‌سه‌له‌ی نه‌وت ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ بڵاویكردوونه‌ته‌وه، كۆبونه‌وه‌كه له‌كۆشكی ته‌رابیه ئه‌نجامدراوه، دواین گۆڕانكاریه‌كانی ئێستای ناوچه‌كه‌و مه‌سه‌له‌ی ئه‌منی‌و نه‌وت‌و مه‌ترسیه‌كانی گروپی تیرۆرستی داعش تاوتوێكراوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ڕۆژی هه‌ینی وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌ردانی به‌غدای كرد‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق كۆبونه‌وه.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: