لەشاری كوالالمبوری پایتەختی مالیزیا، تیروپشکی قۆناغی سێیەم و کۆتایی پاڵاوتنی جامی جیهانی 2018 و جامی ئاسیای 2019 بەبەشداری 12 هەڵبژاردە ڕاکێشرا.
هەڵبژاردەکان بەسەر دوو کۆمەڵەدا دابەشکران، یەکەم و دووەمی هەردوو کۆمەڵەکە ڕاستەوخۆ خۆیان دەگەیەننە یارییەکانی جامی جیهانی، سێیەمەکانیش بەیەکەوە یاریی دەکەن و دواتر براوەیان ڕووبەڕووی هەڵبژاردەیەکی کۆنکاکاف دەبێتەوە.
یەکەم یاریی ئەم قۆناغی لە سەرەتایی مانگی ئەیلولی داهاتوودا دەبێت.
ئەنجامی تیروپشکەکە:
کۆمەڵەی یەکەم: ئێران، کۆریای باشوور، ئۆزپاکستان، چین، قەتەر، سوریا.
کۆمەڵەی دووەم: ئوستورالیا، یابان، سعودییە، ئیمارات، عیراق، تایلەند.
جار خوێنراوهتهوه: