GuidePedia





نرخی دۆلار ماوەیەكە ناجێگيرە و نرخەكانی لە 126 هەزار دينار بۆ نزیكەی 129 هەزار دينار نزیك دەبێتەوە، بەجۆرێك لەكاتی كردنەوەی بازار نرخێكە و لەكاتی داخستنی بازاری دراوەكاندا نرخەكەی گۆرانكاری بەرچاوی بەسەردا دێت،  بۆیە لە كاتی داخستنی بازاری دۆلار، 100 دۆلار بە 128 هەزا 350 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.


سەرچاوەیەك لە بازاری دۆلارەكەی سلێمانی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ  یەك شەممە 10/4/2016  لە كاتی داخستی بازاری دراوەكان، نرخی 100 دۆلار بە  128هەزار و 350  دینار مامەڵەی پێوەكرا.

وتیشی: "لەدەرەوەی بازاری دۆلارەكە، نرخی 100 دۆلار بە 128 هەزار و 250 دينار ئاڵوگۆڕی پێوەكراوە".

ڕاشیگەیاند، نرخی دۆلار بەردەوامە لە گۆڕانكاری، كە ئەمەش پەیوەندی بە كەمی خستنە بازاری دۆلارەوەیە لە لایەن بانكی ناوەندی عیراقەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەكاتی كردنەوەی بازاری دراوەكان نرخی 100 دۆلار بە 127 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەكراوە. 
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top