GuidePedia




نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە گرنگی كشانەوەی هەندێك لە كاندیدە تەكنۆكراتەكانی حكومەتی نوێ‌ كەمدەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، دەكرێت كاندیدەكان بگۆڕدرێت و ئاشكراشی دەكات، كە چاوەڕێی ڕەزامەندی پەرلەمانن.


سەعدە حەدیسی ؛وتەبێژی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق؛ لە لێدوانێكیدا بۆ (سۆمەریە نیوز) ڕایگەیاندووە، لیژنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران و كوتلەكان سەرقاڵی تەواوكردنی هەنگاوەكانی كۆتایی گۆڕینی كابینەی حكومەتن، كە سەرۆك وەزیرانی داوای كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، كە عەبادی هەڵساوە بەوەی بەڵێنی لەسەر داوە و ناوەكانی پیشكەش كردووە و چاوەڕێی ڕەزامەندی پەلەمانە بەجۆرێك گۆڕانكاریەكان بگونجێن لەگەڵ خواستی هاوڵاتیان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەموو ئەو ناوانەی پێشكەش كراون خاوەنی هەڵگری بڕوانامەی باڵان و مێژوویەكیان هەیە لە بواری پسپۆڕی و كاری وەزیفی، چونكە ئەو لیژنەیەی هەڵیبژرادوون نەكەوتۆتە ژێر كاریگەری حزبی و تائیفی-یەوە.

وتەبێژەكەی عەبادی سەبارەت بە كشانەوەی هەندێك لە كاندیدەكان وتی: "كشانەوەی ئەو كاندیدانە كێشەی گەورە دروست ناكات، چونكە دەكرێت بگۆڕدرێن، هەروەها كاندیدێكی نەكشاوەش دەكرێت بگۆڕدرێت ئەگەر تێبینی دروست لەسەری هەبێت".

ئەم لێدوانەی سەعد حەدیسی لەكاتێكدایە، كە لە 1ی نیسان، كاندیدی وەزارەتی نەوتی عیراق، كە كەسێكی كورد بوو بە ناوی (نزار محەمەد سەلیم) كشانەوەی خۆی لە كاندیدی ئەو وەزارەتە ڕاگەیاند.
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top