ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه عه‌بادی ناوی كاندیدی كوتله سیاسییه‌كانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ راده‌ستی په‌رله‌مان كرد.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پێشنیاریكردووه فازڵ نه‌بی بریكاری ئێستای وه‌زیری دارایی شوێنی هۆشیار زێباری وه‌زیری دارایی بگرێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له نوسینگه‌ی عه‌بادی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق راگه‌یاند، تائێستا كورد كاندیدی خۆی بۆ هه‌ر سێ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پێشكه‌شنه‌كردووه كه یه‌كێك له‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی داراییه كه وه‌زاره‌تێكی سیادییه.به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، عه‌بادی پێشنیاری فازڵ نه‌بی كردووه كه ئێستا بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و له‌سه‌ر پشكی پارتی كه شوێنی زێباری بگرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ئێستادا عه‌بادی له‌كۆبونه‌وه‌دایه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و هه‌وڵده‌ده‌ن په‌یوه‌ندی به مه‌سعود بارزانی یه‌وه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی تر له‌جیاتی هۆشیار زێباری كاندید بكات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری دارایی.
هاوكات له‌گه‌ڵ دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له‌عیراق گه‌یشته هه‌ولێر.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: