پەرلەمانتاری تەیاری سەدر، لمی حەلەفی رایگەیاند" رۆژی هەینی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان ئارامی شێخ محەمەد پەیوەندی بە پەرلەمانتارە مانگرتووەکانەوە کردووەو، داوای لێبوردنی لێکردوون کە پشتگیری نەکردوون".
ئەو پەرلەمانتارە ژنەی تەیاری سەدر بە ماڵپەڕی ( مەوازین نیوز ) ی راگەیاندووە" ئارامی شێخ محەمەد داوای لە پەرلەمانتارە مانگرتووەکان کردووە لە دانانی دەستەی سەرۆکایەتی نوێی پەرلەمان لە پۆستەکەیدا بیهێڵنەوە".
لمی حەلەفی دەڵێت" ئەو پەرلەمانتارانەی ئارامی شێخ محەمەد پەیوەندی پێوەکردوون داوای لێبوردنیان کردووە لە دانانەوەی و پێیان وتووە ئەوە نوێنەرانی گەل بڕیاری لەسەر دەدات کە سەرچاوەی دەسەڵاتەکانە".
رۆژی ٤/١٤ ژمارەی ١٧٤ ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیاریان لەسەر گۆڕینی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق داو ئێستا پەرلەمان بووە بە دوو بەشەوەو رۆژی ٤/١٦ ئەو ١٧٤ پەرلەمانە جارێکی تر کۆدەبنەوە بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی نوێی پەرلەمان.
جار خوێنراوهتهوه: