GuidePedia





ئیمیلیا ئەو منداڵەیە كە لەكاتی لەدایكبوونی كێشی 225 گرام و درێژییەكەی 25 سانتیمەتر بوو.

دایكی ئیمیلیا لە پایزی 2006 لە نەخۆشخانەی مەیامی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا منداڵەكەی لە 21ەمین هەفتەی دووگیانی و بە نەشتەرگەری بوو، بەڵام منداڵەكە بەجۆرێك بوو كە هەموو خەڵكی شارەكەی تووشی سەرسڕمان كرد و كەسیش لەوباوەڕەدا نەبوو بەزیندوویی بمێنێتەوە و بژێیت.

بەهۆی ئەوەی دایكەكە منداڵدانی تووشی هەوكردن و نەخۆشی بوو، پزیشكان ناچاربوون كە نەشتەرگەری بۆ بكەن و منداڵەكە رزگار بكەن، ئەوان نەشتەرگەرییەكەیان ئەنجامدا بەڵام هەرگیز لەو باوەڕەدا نەبوون كە منداڵەكە بە زیندوویی بمێنێتەوە، چونكە ئەو ماوەی دووگیانییەكەی تەنیا چوار مانگ بوو، لە كاتێكدا دەبێ منداڵ ماوەی نۆ مانگ لە سكی دایكی بمێنێتەوە.

منداڵەكە بەر لەوەی لە دایك بێ ناوی ئیمیلیای لێ نرابوو، دوای نەشتەرگەرییەكە پزیشكەكان تووشی شۆك بوون، كاتێك بینیان منداڵەكە زیندووە سەرەڕای ئەوەی كێشی تەنیا 225 گرامە و درێژینی تەنیا 25 سانتیمەترە.

ئەو منداڵە بەو كێش و جەستە لاوازەیەوە، زۆر ترسێنەر دەردەكەوت، بۆیە باوكی تەنیا لە پەنجەرەوە سەیری كرد و هەرگیز نەیتوانی دەستی لێ بدات، لە نەخۆشخانە ئیمیلیا خرایە ژێر چاودێری ورد و لە نێو شووشە دانرا، دوای دوو مانگ لە چاودێری چڕ، جەستەی منداڵەكە گەشەی بەرچاوی كرد.

پزیشكان دەڵێن، ئیمیلیا رووحێكی بەهێزی هەبوو و لەگەڵ مەرگ شەڕی كرد، دەنا هەرگیز ناچێتە عەقڵەوە و زانستی پزیشكیش لەوباوەڕەدا نییە، منداڵێك بەو تەمەنەوە لە ژیانداوە.



جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top