ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له باره‌ی ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك تیرۆریسته‌وه كه به نیازی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی بوون له نێو شاری هه‌ولێر، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئه‌م تیرۆریسته ده‌ستگیركراوانه، پێشتر به‌سوودوه‌رگرتن له ئاسانكاری و هاوكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئاواره‌ی شاره‌كانی عیراق، له هه‌رێمی كوردستان، نیشته‌جێبوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه،:"تیمه هاوبه‌شه‌كانی لێكۆڵینه‌وه و ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، توانیان كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی تیرۆریستانی داعش پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و سێ تیرۆریست ده‌ستگیربكه‌ن كه شاری هه‌ولێریا كردبووه ئامانجی پیلانه تیرۆریستیه‌كه‌یان".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هه‌ر سێ تیرۆریسته‌كه دانیان به‌وه‌داناوه كه ده‌وڵه‌تی تیرۆریستی داعش، له رێگه‌ی تیرۆریست (حازم محه‌مه‌د داود مه‌نسور جبوری) پشتێنه‌یه‌كی بۆمبڕێژكراو و شه‌ش بۆمبی لاستیكی له سنوری ناوچه‌ی (سلیمان به‌گ)ه‌وه، بۆ كه‌ركوك و دواتر بۆ هه‌ولێر گواستووه‌ته‌وه، له‌هه‌مانكاتدا تیرۆریست (خه‌ڵه‌ف ئیسماعیل خه‌ڵه‌ف عوبه‌ید جبوری) ئاماده‌كراوه به پشتێنه بۆمبڕێژكراوه‌كه و بۆمبه‌كانه‌وه، تا خۆی له شوێنی ئامانج بته‌قێنێته‌وه.
باس له‌وه‌شكراوه، به‌پێی پیلانی گروپه تیرۆریستیه‌كه‌ی داعش، تیرۆریست (جونه‌ید خالید به‌لاسم غه‌زبان) ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی خۆكوژه‌كه (خه‌ڵه‌ف ئیسماعیل)ی زاوای له ئه‌ستۆ بووه بۆ شوێنی مه‌به‌ست. به‌ڵام پێش ئه‌نجامدانی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كه، هێزه‌كانمان توانیان پیلانه‌كه پوچه‌ڵبكه‌نه‌وه و تیرۆریسته‌كان ده‌ستگیربكه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر پشتێنه بۆمبڕێژكراوه‌كه و شه‌ش بۆمبه‌كه‌دا بگرن.
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، ئه‌م تیرۆریسته ده‌ستگیركراوانه، پێشتر به‌سوودوه‌رگرتن له ئاسانكاری و هاوكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئاواره‌ی شاره‌كانی عێراق، له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێبوون.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: