بەرپرسانی سەربازی عێراق ئاشكرای كردووە، لە چوارچێوەی ئامادەكاریـیەكان بۆ ڕزگاركردنی شاری موسڵ لە داعش، بە هەزاران سەربازیان ڕەوانەی بنكەیەكی لەشكری كردووە لە باكوری وڵاتەكە.
ئەفسەرێـك بە پلەی عەمید ڕوكن كە نەیوستووە ناوی ئاشكرابكرێت ئەمڕۆ دووشەممە بە ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پـرێسی وتووە" یەكەكانی لەشكری عێراق وا دەگەنە بنكەیەكی لەشكری نزیك مەخمور بە مەبەستی دەسـتكردن بە ئۆپەراسیۆنە سەرەتایـیەكان بۆ ڕزگاركردنی موسڵ.
ئەفسەرەكە ئاشكراشی كردووە، لە ئێسـتادا 3 لیوا لەوێ جێگیركراون و لە كۆتاییدا ژمارەیان دەگاتە 4500 سەرباز.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئەو هێزانەی بەشداری لە ڕزگاركردنی موسڵدا دەكەن لە هەردوو فیرقەی 15 و 16 ی لەشكر دەبن.
لە لایەكی دیكە عەمید هەڵگورد حیكمەت وتەبێژی وەزارەتی پـێشمەرگە بە فڕانس پـرێسی وتووە" زۆربەی ئەو سەربازانەی ڕەوانەی ناوچەكە كراون كە لە ژێر كۆنترۆڵی حكومەتی هەرێمی كوردسـتانە، لەو كوردانەن كە لە نێو لەشكری عێراقدان.
جار خوێنراوهتهوه: