سبه‌ینێ 9ی شوباتی 2016، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری كۆتایی ده‌دات له باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه.
ئه‌مڕۆش به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێركاری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كۆبووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت تایبه‌ت ڕایگەیاند: "سبه‌ینێ 9ی شوباتی 2016، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه ده‌دات".
وتیشی: "كۆبوونه‌وه‌كه به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێت".
ئاشكراشیكرد: "بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێدا هه‌ریه‌كه له كه‌ریم سنجاری، وه‌زیری ناوخۆ و جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری وه‌زیری ناوخۆ، لیژنه‌ی پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌و رابه‌ر سدیق به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێركاری وه‌زاره‌تی دارایی به‌شداری لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بکەن".
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه ده‌ست خه‌ندان كه‌وتووه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ی شوباتی 2016، رابه‌ر سدیق، به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێركاری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كۆبووه‌ته‌وه.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: