ئەوەی تاوەکو ئێستا زانراوە لەوانەیە بەشێکی ڕاست بێت، بەڵام لەووتارێکدا کە لە ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانیدا بڵاوکراوەتەوە ئەو نهێنیە ئاشکار بووە کە لۆکەو داوی کۆبووەوەی نێو ناوک لەوە ئاڵۆزترە کە بیرمان لێکردووەتەوە.
لە وتارەکەدا هاتووە، زانایەکی بواری کیمیایی بۆ ماوەی 3 ساڵ لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەو لۆکەیەی نێو ناوکی خۆی کردووەو پرسیاری لە خەڵکی تریش کردووە دەربارەی ئەوانەی ئەوان، لە کۆتاییدا ئەوەی دۆزیوەتەوە لەگەڵ ئەوەی بەشێکی زۆری مادە کۆبووەوەکە لۆکەیە بەڵام بەشێکی تر چەوری و ئارەق و تۆزو خانەی مردووە، ئەو مووانەی دەوری کونی ناوک ڕویان بەرەو ناوکە و وەک گسکێک کار دەکەن و زۆربەی ئەو مادانە بەرەو ناو ناوک کۆدەکەنەوە.
لێکۆڵینەوەیەکی تری ئوستراڵی کە زیاتر لە 5 هەزار پیاو بەشداریان تێدا کردووە ، گەیشتووەتە ئەو دەرئەنجامەی کە زۆربەی ئەو کەسانەی کە لۆکە لە نێو ناوکیان بەرهەم دێت ئەو پیاوانەن کە " کێشیان زۆرە و تەمەن مامناوەندن و مویان زۆرە".
جار خوێنراوهتهوه: