سەرۆك كۆماری عێراق لەبارەی گرتنی سێ لە پاسەوانەكانی بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە "بۆ ئەو مەبەستە لایەنە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبیی ئاگادارکراونەتەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، هاوکات سەرۆککۆماری عێراقیش بە شەخسی بەدواداچوون دەکات بۆ دۆزینەوە و ئاشکراكردنی چارەنووسیان".
دەقی بەیاننامەکە....
سەرۆکایەتیی کۆمار بێسەروشوێنبوونی سێ سەربازی لیوای یەکی پاسەوانیی سەرۆکایەتیی دووپاتدەکاتەوە لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلەکەیان لە نزیک ئامرلیی.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینیی ۱۲/۲/۲٠۱٦ راوێژکارییەتیی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمار دوپاتیکردەوە سێ سەربازی لیوای یەکەمی سەرۆکایەتیی کە یەکێکیان ئەفسەرە بە پلەی نەقیب لە کاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلەکەیان لەرێگەی گشتیی ناحیەی ئامرلیی سەر بە قەزای دوزخورماتوو، دیارنەماون و بێسەروشوێن بوون، بۆ ئەو مەبەستەش لایەنە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبیی ئاگادار کراون بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، بەڕێز سەرۆک کۆماریش بە شەخسیی بەدواداچون دەکات بۆ دۆزینەوە و ئاشکرابوونی هەرچی زوتر و دەسبەجێی چارەنوسییان.
جار خوێنراوهتهوه: