GuidePedia




لەڕاگەیەندراوێكدا ئەندازیاران و تەكنیكاران و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیەكانی كارەبای پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، سیستەمی نوێی موچە ڕەتدەكەنەوە و هەڕەشەی كوژاندنەوەی كارەبای گشتی دەكەن.

لەڕاگەیەندراوەكەدا باس لەوەكراوە، پێویستە تا 14ی ئەم مانگە، ئەو داواكارییەكانیان جێبەجێبكرێت، بەپێچەوانەوە سەرجەم سێكتەرەكانی كۆنترۆڵ و گواستنەوە و چاكسازییەكان و دابەشكردنی بایكۆتی دەوام دەكەن.

زیاتر ڕونكراوەتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی كوژاندنەوەی گشتی كارەبا، بەرپرسیاریش نابن لەدەرئەنجامەكانی بڕانی كارەبا.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:
بۆ / سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران
بۆ / وەزارەتی كارەبا
بۆ / سەرجەم كەناڵەكانی راگەیاندن
بەرێزان، ئێمە وەك ئەندازیاران و تەكنیكاران و فەرمانبەرانی كارەبا، وەك سێكتەرێكی گرنگی خزمەتگوزاری پەیوەست بە سەرجەم بوارەكانی ژیان و كۆمەڵگا، بەسەرما و بە گەرما، خۆمان بە پێشمەرگەی رووناكی و ئاوەدانی زانیوە و هەمیشە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەركەكانمان جێبەجێ‌ كردوە و لەپێناوەشدا زیاتر لە (200) شەهید و بەسەدان بریندار و كەمئەندامان بەخشیوە، بەڵام بەداخەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان رێزی لە ئەرك و ماندوبوونەی نەگرتوە، بەداخەوە لەم قەیرانی داراییەی كە دەرئەنجامی بێ‌ پلانی چەند ساڵەی ڕابردووی خۆیەتی لەسەر گیرفانی ئێمە چارەسەر دەكات، لەوچێوەچێوەیەدا بڕیارماندا:-
1- رەتكردنەوەی سستمی نوێی مووچە (سستمی پاشەكەوت) .
2- دەبێت وەزارەتی كارەبا، هەمان مامەڵەی وەزارەتی پێمشەرگە و ئەو بەشەی وەزارەتی ناوخۆی لەگەڵدا بكرێت، كە كەمكردنەوەی مووچە نایان گرێتەوە لەگەڵا بەرز نرخاندنی رۆڵی پێشمەرگەو هێزەكانی ناوخۆ لە پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان. 
3- پێویستە تا 14/2/2016 ئەو داواكاریانەمان بۆ جێبەجێ‌ بكرێت، بەپێچەوانەوە سەرجەم سێكتەرەكانی كۆنترڵ و گواستنەوە و چاكسازییەكان و دابەشكردنی بایكۆتی دەوام دەكەن، ئەوەش دەبێتە هۆی كوژاندنەوەی گشتی كارەبا ، بەرپرسیاریش نابین لە دەرئەنجامەكانی بڕانی كارەبا. 
لەگەڵا رێزد............
نوێنەرانی
ئەندازیاران و تەكنیكاران و فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتیەكانی 
پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە
8/2/206
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top