ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، وردەكاری بڕینی لە موچەی فەرمانبەران راگەیاند، كە حكومەت لە ژێر ناوی پاشەكەوت كردنی موچە ئەنجامی دەدات.
د. ئاراس خۆشناو، ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم، بەماڵپەڕی رەسمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووە، "ئەو فەرمانبەرەی موچەكەی لە (٣٠٠) ھەزار دینار كەمتر بێت، ھیچ رێژەیەك لە موچەكەی پاشەكەوت ناكرێت و ئەو فەرمانبەرەشی موچەكەی (٤٠٠) ھەزار دینار بێت، بڕی (٦٠) ھەزار دیناری لێ پاشەكەوت دەكرێت، كە دەكاتە رێژەی (١٥%)ـی كۆی موچەكەی.
ئەوەشی راگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی پلە (٦)ـن، رێژەی (٣٥%)ـی موچەكەیان پاشەكەوت دەكرێت و ئەوانەشی پلە (٧)ـن (٣٠%).
بەوتەی ئەو بەرپرسەی حكومەتی هەرێم، ئەم کارەی حکومەت لە پێناوی ئەوەدایە حکومەت بتوانێت بەو داهاتەی دێتە دەستی، مانگانە بێ دواکەوتن موچە دابەش بکات و دەڵێت: "لەمەودوا بەپێی ئەو داھاتە، حكومەت مانگانە لەكاتی خۆیدا موچەی فەرمانبەران دابەشدەكات، ئەگەر داھاتیش زیادبكات، رێژەی پاشەكەوتیش لە موچەی فەرمانبەران كەمتر دەبێتەوە".
بەپێی خشتەکە کە لەسەر رۆشنایی بریاری کەمکردنەوەکان شارەزایان ئامادەیان کردووە موچە بە پێی پلەکان بەم جۆرە دەبێت:
- پله ١٠ و ٩ کەم کردنەوه نایگرێتەوه.
- پله ٨ که بنەرەتیەکەى ٢٤٠٠٠٠ دینارە، ١٥%ـی لێ کەم دەکریتەوه.
پله ٧ که بنەرەتییەکەى ٢٩٦٠٠٠ دینارە، بە کۆى دەرماڵەکانى (ئەگەر مامۆستا بێت) موچەکەى ٧٠٠٠٠٠ دینارە، ٢٠%ـی لێ کەم دەکریتەوه، واته ٧٠٠٠٠٠ x ٨٠% = ٥٦٠٠٠٠ دینار
پله ٦ که بنەرەتییەکەى ٣٦٢٠٠٠ دینارە، به کۆى دەرماڵەکانى چەند بێت، لێکدانی ٧٠% دەکرێت.
پله ٥ که بنەرەتیەکەى ٤٢٩٠٠٠ دینارە، بە کۆى دەرماڵەکانییەوه لێکدانی ٦٥% دەکرێت، بە نمونه، ئەگەر کۆى موچە و دەرماڵەکانی ٩٠٠٠٠٠ دینار بێت، لێکدانی ٦٥% دەکرێت و دەکاتە ٥٨٥٠٠٠ دینار.
پله ٤ که بنەرەتییەکەى ٥٠٩٠٠٠ دینارە، بە کۆى دەرماڵەکانییەوه ئەگەر موچەکەى ١٠٥٠٠٠٠ دینار بێت، ئەوا لێکدانی ٦٠% دەکرێت، واته ١٠٥٠٠٠٠ x ٦٠% = ٦٣٠٠٠٠ دینار.
پله ٣ کە بنەڕەتییەکەى ٦٢١٠٠٠ دینارە، ئەگەر کوى گشتى موچەکەى ١٢٠٠٠٠٠ دینار بێت، لێکدانی ٥٥% دەکرێت و دەکاتە ٦٦٠٠٠٠ دینار.
پله ٢ کە بنەرەتییەکەى ٧٥٨٠٠٠ دینارە، کۆى موچەکەى ئەگەر ١٣٥٠٠٠٠ دینار بێت، لێکدانی ٥٠% دەکرێت و دەکاتە ٦٧٥٠٠٠ دینار.
پله ١ کە بنەرەتییەکەى ٩٤٨٠٠٠ دینارە، کۆى موچە و دەرماڵەکانى ئەگەر ١٥٥٠٠٠٠ دینار بێت، لێکدانی ٤٥% دەکرێت و دەکاتە ٦٩٩٠٠٠ دینار.
پله باڵاکان (ئەلف و با)، وەک مدیرعام و وەکیل وەزیر و وەزیر و ئەندام پەرلەمانەکان دەگریتەوه، بەرێژەى (٧٠ تا ٧٥%) موچەکانیان کەم دەکرێتەوه.
جار خوێنراوهتهوه: