كۆبوونه‌وه‌كانی جنێف3 له نێوان حكومه‌ت و ئۆپزسیۆنی سوریا دوخرا، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سوریا رایده‌گه‌یه‌نێت، له كۆتاییه‌كانی مانگی شوباتدا، كۆبوونه‌وه‌كانی جنێف3 ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
به‌كوێره‌ی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی (ئه‌لجه‌زیره)، ستیڤان دیمیستۆرا، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سوریا رایگه‌یاندووه، كۆبوونه‌وه‌ی جنێف3، له نێوان حكومه‌ت و ئۆپزسیۆنی سوریا بۆ 25ی شوباتی 2016 دواخرا.
پێشتر دیمستۆرا رایگه‌یاندبوو، پێویسته سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان بخه‌ینه گه‌ڕ بۆ رێگریكردن له شكستهێنانی كۆبوونه‌وه‌كانی جنێف3، كه تایبه‌ته به كۆتایی هاتنی شه‌ڕ و ناكۆكی له سوریا.
دیمستۆرا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره دانوسته‌كان شكستبهێنێت، ئه‌وا هیچ هیوایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سوریا به‌شێوه‌ی ئاشتیانه نامێنێت.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: